سەردێڕ:

بەهۆی خراپی دۆخەوە؛ وەزیری کارەبای عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

موقتەدا سەدر داوای لێکردبوو..
فۆتۆ: 
2021-06-28

8371 جار خوێندراوەتەوە

ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتار رایگەیاند، ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.


پاش ئەوەی بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە لە عێراق موقتەدا سەدری رێەری رەوتی سەدر داوای لە وەزیری کارەبا کرد دەست لەکاربکێشێتەوە، ئەمڕۆ ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتار رایگەیاند، ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

دوێنێ، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە داوای لە وەزیری کارەبای عێراق کرد دەست لەکاربکێشێتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی وت، "گەندەڵی هۆکاری سەرەکی خراپی دۆخی کارەبا و کەمبوونەوەی وزەی پێویستی کارەبایە لە عێراق"، وتیشی کەمبوونەوەی توانای پێدانی کارەبا کاریگەری دەکاتە سەر سێکتەرەکانی دیکەی وەک تەندروستی، کشتوکاڵ، ئابووری، پیشەسازی، پەروەردەیی و تەواوی سێکتەرەکانی دیکەی وڵات.