فۆتۆ:
2021-06-27
2434 جار خوێندراوەتەوە
بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی عێراق، میسر و ئەردەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر گەیشتە بەغدا.
ئەمڕۆ لوتکەی نێوان عێراق و ئەردەن و میسر بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵا پادشای ئەردەن لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت و تیایدا پرۆژەی شامی نوێ تاوتوێ دەکەن.
پرۆژەی شامی نوێ پرۆژەیەکی هاوبەشی ئابوری و ستراتیجی نێوان عێراق و ئەردەن و میسرە و بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان لە خۆدەگرێت و وڵاتانی دیکە عەرەبیش دەتوانن بچنە ناو پڕۆژەکەوە.
سازدانی لوتکەی بەغدا لەنێوان عێراق و میسر و ئەردەن بە ئامادەبوونی کەسانی یەکەمی لوتکەی دەسەڵات لەو سێ وڵاتە، بە هەوڵدانی بەغدا بۆ گێڕانەوەی متمانە بۆ خۆی سەیردەکرێت تاکو لەم ڕێگەیەوە بە جیهان بڵێت، ئاسایش و ئەمنی عێراق بە قۆناغێک گەیشتووە دەتوانێت ئەمنییەتی لوتکەیەکی لەو شێوەیە بپارێزێت.