سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی خۆشەویستەکەیان پێنەداوە، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە کەرکوک لە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی ئاگری لە جەستەی بەرداوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجەکە ناوی (ع، ر، ج)ـە و تەمەنی ٢٦ ساڵە، دوای ئەوەی چەند جارێک چووەتە داوای خۆشەویستەکەی، بەڵام پێیان نەداوە، ئەویش لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەیدا بەنزینی بە خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە گەڕەکی قادسیە ی کەرکوک روویداوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، گەنجەکە رێژەی سوتانەکەی ٪٦٠ـە.
لەو بارەیەشەوە، سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، کە گەنجەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوکە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە، دەشڵێت، باری تەندروستی جێگیرە.
سۆران محەمەد، کەرکوک
هـ.ئـ