سەردێڕ:

لە حکومەتی عێراقەوە هەلی کار بۆ بەشێک لە مامۆستایانی هەرێم

فۆتۆ: 
2021-06-26

19220 جار خوێندراوەتەوە

لەنوسراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ناوی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا ئەرکی چاودێریکردن لەهەڵبژاردنەکەدا بگرنە ئەستۆ.


بەگوێرەی نوسراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە نوسراوەکەدا داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ ئەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستیانیان بۆ بنێرێت، بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک بەڕێوبەری بنکە و وێستگەکانی دەنگدان.

لەهەڵبژاردنی گشتی ئەمساڵی عێراقدا، بۆ یەکەم جار ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان تیمی چاودێری و سەرپەرشتیکردن بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانەی عێراق دەکات.

بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گەیشتووەتە ٨٤٧ کەس و ١٢٢ لایەن تۆمارکراون کە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکەن.

May be an image of text

May be an image of text