وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند بە تۆمەتی "دزینی" کتێبی ئەستێرەی داود.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تونیویانە چوار کەس دەستگیربکەن، کە پێشتر کتێبی ئەستێرەی داودی مێژوییان "دزی" بوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، "لە سەرەتادا تیمێکیان وەک کڕیاری کتێبەکە خۆیان ناساندووە و چوار کەسەکەش ئامادەییان دەربڕیوە بە ملیۆنێک دۆلار بیفرۆشن."
کتێبی ئەستێرەی داودی؛ کتێبێکی مێژوی و ئایینی پیرۆزە لەلای پەیڕەوکەرانی ئاینی جوو و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین.
کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە دیارنەماوە و لە پێش ئەوکاتەدا لە مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراقدا بووە.