بەرپرسێکی کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، ڤاکسینی فایزەر – بایۆنتیک بە رێژەی ٩٠% بەرامبەر کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی "دەلتا" کاریگەرە.
ئاڵون راپاپۆرت بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای فایزەر لە ئیسرائیل بە رادیۆی دەنگی سوپای ئەو وڵاتەی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو داتا و زانیاریانەی لە رێگەی تاقیگەکانمانەوە لە شوێنانەی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی "دەلتا"ی تێدا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە ڤاکسینەکەمان بە رێژەی ٩٠% کاریگەرە.
لەلایەکی دیکەوە، شارون ئیلروعی برایس سەرۆکی خزمەتگوزارییەکان تەندروستییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی تا ئێستا داتا و زانیاری تەواوی لەبەردەستدانییە بیسەلمێنن ڤاکسینی فایزەر کاریگەربێت بەرامبەر کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا.
پێشتر رایگەیاندبوو، لە ئێستادا زانیاری لەو بارەیەوە کۆدەکەنەوە، چونکە تا ئێستا ٢٠٠ کەیسیان لە توشبوون بەکۆرۆنای گۆڕاوی دەلتایان تۆمارکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئیسرائیل زۆرترین رێژەی پێدانی ڤاکسینی بە هاوڵاتیانی تۆمارکردووە و بە پلەی یەکەمیش ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکی بەکارهێناوە.
پێشتر، دەستەی تەندروستی گشتی بەریتانیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا دەرکەوتووە هەردوو ڤاکسینی فایزەر- بیۆنتیکی ئەمریکی – ئەڵمانی و ئەسترازینیکای ئۆکسفۆردی بەریتانی بە رێژەی زیاتر لە ٩٠% بەرامبەر کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا کاریگەرن.
لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا هۆشداریدا لە سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنا. دەشڵێت، چه‌ندین زنجیره‌ی نوێی ئه‌و په‌تایه له عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە چوارچێوەی به‌دواداچوون بۆ دۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئاماژه په‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه هێشتا كۆرۆنا چالاكه و گۆڕان له زنجیره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌رده‌وامه".
دەشڵێت، "به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون له وڵاته‌كه‌مان هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنا ده‌دات، كه له‌وانه‌یه له هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه‌ی پێشتر توندتر بێت و پێویست ده‌كات پلانی پێشوه‌خته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله هه‌بێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکە وەزارەتی تەندروستی داوای زیاتر پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی دەکات لە پێناو رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.