سەردێڕ:

کازمی روونکردنەوە لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدات

فۆتۆ: 
2021-06-24

17909 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پارەی ٢٠٠ ملیاری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت."


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی (٢٠٠ ملیار) بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، سولفەیە نەک بودجە و مەبەستەکە ئەوەیە هەرێمی کوردستان بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی بدات، هەولێك هەیە کە ئەو پارەیە نەنێردرێت."

مستەفا کازمی هەوڵی راگرتنی ناردنی پارەکەی لەلایەن هەندێک لایەنەوە بە "بانگەشەی هەڵبژاردن" ناوبردووە و دەڵێت، بۆ راکێشانی شەقامی عێراقییە، و وتووشیەتی، "ناکرێت فەرمانبەرانى هەرێم بێ موچە بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بوجە نییە، بەڵکو پێشینەیەکە لە پشکى هەرێم دەبڕدرێت بەپێی حسابەکانى دیوانى چاودێرى دارایی هەردوولا."

کازمى باسی لەوەشکرد، "گەلى کورد گەلى ئێمەیە، پشکى هەرێممان خەرجنەکردووە، بەڵکو ئەوەى دەینێرین پێشینەیە بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران."   

کازمى باسى لەوەشکرد، ئەو قسانەى دژى ناردنى پارەکە دەکرێن، ئامانجى سیاسی هەیە و بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە.

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ١٥ى ئەم مانگە بڕیاریدا، بڕى ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى رابردووى هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارى مانگانە، بەڵام هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

هـ.ئـ