سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو داهاتی نەوت نزیکەی ٦ ملیار دۆلاربووە

فۆتۆ: 
2021-06-23

718 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی فرۆشراوی نەوت و داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕی داهاتی نەوت نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە.


بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ھەناردەی نەوتی خاو لە تەواوی کێڵگەکانی وڵاتدا بۆ مانگی ئایار گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ ھەزار و ٢٦٨ بەرمیل نەوت، بە داھاتی پێنج ملیار و ٩١٧ ھەزار و ٩٣٢ دۆلار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگی ئایاری ئەمساڵ لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە سێ ملیۆن و ٦٠ ھەزار و ٩١٣ بەرمیل نەوت ھەناردەی بەندەری جەیھان کراوە لە تورکیا.

بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتی خاوی لەو مانگەدا ھەر بەرمیلێکی بە ٦٥.٨٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

عێراق؛ داهاتی سەرەکی لە رێگەی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت و دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی رابردوودا زیانی بە ئابوری وڵاتەکە گەیاند، لە کاتێکیشدا، مستەفا کازمی کابینەکەی پێکهێنا رایگەیاندبوو، کار بۆ پەیداکردنی سەرچاوەی دیکەی ئابوری دەکەن جگە لە نەوت.

كـ  ، ئـ