سەردێڕ:

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەیە کە نەیانتوانیوە ئاشتی دەستەبەربکەن

فۆتۆ: 
2021-06-23

696 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی لە نوێترین پۆلێنبەندی خۆیدا بۆ ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاشتی تیایاندا دەستەبەرە، لە کۆی ١٦٣ وڵات؛ عێراقی لە پلەی ١٥٩ هەمینی جیهانیدا داناوە، کە دەکاتە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەی نەیانتوانیوە ئاشتی دەستەبەر بکەن.


بە گوێرەی راپۆرتەکەی پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی، عێراق ریزبەندی ١٦یەم وڵاتی عەرەبی و ١٥٩یەم ریزبەندی جیهانی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان گرتووە لە دەستەبەرکردنی ئاشتی تیایدا.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەفغانستان لەسەر ئاستی جیهانی لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەیتوانیوە ئاشتی دەستەبەر بکات، سوریا بە پلەی دووەم هاتوون.

هەر بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانگاکە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتگی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی قەتەر پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی جیهانیش ئایسلەندە بە پلەی یەکەم و نیوزلەندا پلەی دووەم و دانیمارک پلەی سێیەم و پورتوگال پلەی چوارەم و سلۆڤینیا پلەی پێنجەم و ئوسترالیا پلەی شەشەم و سویسرا پلەی حەوتەم و ئیرلەندا پلەی هەشتەم و چیک پلەی نۆیەم و کەنەدا بە پلەی دەیەم هاتوون.

پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی لە راپۆرتەکەیدا ١٦٣ وڵاتی گرتووەتەوە و سێ مەرجیشی وەک مەرجە سەرەکییەکانی دەستەبەرکردنی ئاشتی دەستنیشان کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بە گوێرەی پەیمانگاکە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی و نەبوونی ململانێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی هێزی سەربازی، ئەو سێ مەرجە سەرەکییەن کە ئاستی دەستەبەرکردنی وڵاتانی پێ پۆلێندەکات.

كـ. ئـ