سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-22

11726 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرمی هاوینە روو لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق دەکات.


حسێن ئەسەدی شارەزای بواری کەشناسی عێراقی رایگەیاند، لەم چەند رۆژەدا و بەتایبەت لە سەرەتای هەفتە داهاتوودا یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە روو لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

حسین ئەسەدی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێچەوانی ئەو ناوچانەی پلەکانی گەرما تێیدا بەرز دەبێتەوە، لە باکور و خۆرئاوای عێراق پلەی کەمتر تۆماردەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە پلەکانی گەرما بە تەواوی روویان لە بەرزبوونەوە کردووە و لە هەندێک ناوچەدا بە بەردەوامی دەگاتە سەروو ٤٤ پلەی سیلیزی، لە ماوەی سێ رۆژی رابردووشدا پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بە گەرمترین دانراون لە عێراقدا.