سەردێڕ:

سەرجەم بازگەکانی کەرکوک داخران

فۆتۆ: 
2021-06-20

17945 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیدا سەرجەم بازگەکانی کەرکوک داخران و داخستنی گشتی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.


عامد نوری وتبێژ پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم بازگەکانی کەرکوک داخراون و داخستنی گشتی پەیڕەودەکرێت، وتیشی هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی عێراق بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزییەوە ئەم بڕیارەیان داوە.

وتیشی، لە ئێستادا بە هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی کەرکوک، هێزە ئەمنییەکان بە شارەکەدا دەگەڕێن و سەرجەم شوێنە گشتییەکان دادەخەن کە دەبنە هۆی قەرەباڵغی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە کەرکوکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەی کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ٥ی بەیانی هاوڵاتیان رێگەیان پێنادرێت هاتوچۆ بکەن.