لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان بە فەرمی واژۆیان لەسەر رێککەوتن بۆ پێکەوە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا واژۆکرد.
لەو بارەیەوە ئاماژەیان بەوەکرد، پێیان وایە پێکەوە دەتوانن هەماهەنگی زیاتر بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن، وتیشیان، "لە هەرێم چەند جیاواز بین پێکەوە لە بەغدا پێویستمان بە پێکەوەییە."
لەبارەی کێشەکانی هاوڵاتیانیشەوە باسیان لەوەکرد، "لە دوای هەڵبژاردن دەتوانن لەسەر ئەنجێندایەک و بەرنامەیەکی باش کێشەکانی رابردووی بودجە و موچە و گیرفانی خەڵک چارەسەر بکەین."
روونیشیکردەوە، کە کاندیدەکانیان کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە دەبێت و وەکو یەک لیستی هەڵبژاردن کارەکانیان دەکەن، ئەگەر ئەوان پێکەوە بین لە هەڵبژاردن دەیبەنەوە و هەرێم سەقامگیر دەبێت.
لە ٣٠ی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئەوە راگەیاندرا کە یەکێتی و گۆڕان پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن. هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت و لە ٣١ی ئازاریشدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لە مانگی تشرینی یەکەمدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
هـ.ئـ