سەردێڕ:

نزیکەی چوار هەزار عێراقی هەرەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە

فۆتۆ: 
2021-06-19

5545 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بڵاوکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەیەکی گشتیگریان لەبارەی فێڵ و ساختەکاری دەستپێکردووە، نزیکەی چوار هەزار عێراقیش بەڵگەنامەی نادروستیان وەکو پەنابەر پێشکەشکردووە و بەو هۆیەوەی هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.


زیاتر لە ٥٠٠ عێراقی لە فێڵکردنی جۆراجۆر لە بەڵگەنامەکان تێوەگلاون، ئەگەری ئەوەی هەیە دەربکرێن یاخود رەگەزنامەی ئەمریکیان لێ بسەندرێتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکە بە پێشکەوتووترین بەرنامەی سەردەم بەڕێوەدەچێت، دەیانەوێت وەکو ئامادەکارییەك بۆ وەرگرتنی هاوڵاتیانی ئەفغانیش دوای کشانەوەی هێزەکانیان لەو وڵاتەدا سودی لێوەرگرن و دووربێت لە فێڵ و ساختەکاری.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ راگرت، بەڵام کاتەکەی درێژترکرایەوە بەهۆی بەدیکردنی تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و دزیکردن و ساختەکاری لەسەر چەند هاوڵاتییەک.