سەردێڕ:

لە نەینەوا دەستبەسەر پێنج موشەک و سەکۆکانیاندا گیرا

فۆتۆ: 
2021-06-18

2591 جار خوێندراوەتەوە

شانەی ئەمنی عێراق دەستبەسەرداگرتنی پێنج موشەک و سەکۆکانی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند، لە ساڵی رابردووشدا، لە نەینەواوە شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا.


شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج موشەکی جۆری گراد و سەکۆکانیان لەنێو ئۆتۆمبێلکدا لە پارێزگای نەینەوا شاردرابوونەوە، دەستیان بەسەرداگیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کەس کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراون، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە شەش موشەک کراوەتە ئامانج، کە لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە ئاراستەکرابوون.

لە چەند مانگی رابردووشدا، ئەو بنکە سەربازییانەی، کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایدا جێگیراکراون روبەڕوی هێرشی موشەکیی بوونەتەوە و لەوبارەیەشەوە، واشنتن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە دەزانێت.

له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 5 مووشه‌كی گرادئۆتۆمبێلێك له‌ نه‌ینه‌وا به‌ 5 مووشه‌كه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا