وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بڕیارێکی دوو رۆژ لەمەوبەری پەشیمان بووەوە کە تایبەت بوو بە داخڵبوونی بابەتەکانی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ.
دوو رۆژ لەمەوبەر پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری لە کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رەزامەندییان وەرگرتووە لەسەر هەژمارنەکردنی بابەتە تەرکەکانی ماددەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانی (زانستی- پیشەیی- وێژەیی) و هەژمارنەکردنی بابەتی بیرکاری بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە بڕیارەکە، وەزارەتی پەروەدەی عێراق لە نووسراوێكی بەپەلەدا بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بریارەکەی پێشووی، کە كارئاسانی باشی بۆ خوێندكاران دەكرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لەکەرکوک داوای کەمکردنەوەی وانەکانی پۆلی ١٢ کرابوو بۆ تاقیکردنەوەکان و لابردنی وانەی بیرکاری بۆ پۆلی ٩ی بنەڕەتی.
هـ.ئـ