شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە بەهای یەک ملیۆن و ٣٦٦ دۆلار چەک و پێداویستی سەربازی رادەستی پاسەوانانی سنوری لە هەرێم کرد.
شانەی ئەمنی عێراق راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن و مەشقپێکردنی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەوە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رادەستی پاسەوانانی سنور کراوە لە هەرێم کە بەشێکە لە سندوقی کۆمەکی نێودەوڵەتی دژی داعش.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە و دوای سەرهەڵدانی گروپی چەکداری داعش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گروپە سندوقێکی کۆمەکی نێودەوڵەتی پێکهێنا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی و سەربازی لە پێناو ئامادەکردنی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ روبەڕوبوونەوە و شکستپێهێنانی داعش.