دەسەڵاتدرانی حکومەتی عێراق رایانگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بەندیخانەی بادوش-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا دۆزروەتەوە و دوای ئەوەی گۆڕی ١٢٣ کەس هەڵدرایەوە شیکاری دی ئێن ئەی بۆ روفاتەکانیان کراوە و زۆربەی قوربانیەکان نەناسراونەتەوە، ئاماژە بەوەشدەدەن چەکدارانی داعش ئەو کەسانەیان زیندەبەچاڵ کردبێت.
دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقی ئەوەشیان خستوەتەڕوو، پڕۆسەی وەرگرتنی نمونە لە قوربانیەکانی ژێر دەستی داعش ماوەی چەند هەفتەیەكە لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی تر بەڕێوەچووە بۆ دەستنیشانکردن و ناسینەوەی قوبانیانی بادوش.
بەپێی داتای نەتەوەیەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکان.
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، هەزاران خێزان چاوەڕێی چارەنوسی کەسوکارە ونبوەکانیانن.
هاوکات، حکومەتی عێراق لە ئێستاشدا سەرقاڵی دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی سەدام حسێنە کە چەندەین ساڵە چارەنوسی قوربانیانی ئەو سەردەمە دیارنییە کە وڵاتەکە پێیدا تێپەڕیوە.