سەردێڕ:

نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-14

95852 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی دۆلار لە شاری بەغدا بۆ کەمتر لە ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.


بەگوێرەی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تی لە شاری بەغدا، لە دابەزینێکی چاوەڕواننەکراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار دابەزی.

لەبەرامبەردا لە نوسینگەکانی شاری سلێمانیش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩هەزار و ٩٠٠ دینارمامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەراورد بە ساتی کرانەوەی بازاڕ  ٤٥٠ دینار لە نرخەکەی کەمترە.

هاوکات، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩هەزار و ٩٠٠ دینارمامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕی خستنە بازاڕی دۆلار بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.