بکوژی دکتۆرە دەرمانسازەکەی شاری بەغداو خێزانەکەی کە کوردبوون، دادگای کەرخ بەسێجار لەسێدارەدان بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەیدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ رایگەیاند، "تاوانبار"ی کەیسی کوشتنی شیلان و دایکو باوکی، سزای سێجار لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
بەگوێرەی دادگای کەرخ، "تاوانبار"ەکە بەدەر لەکوشتنی ئەو خێزانە، موڵکو ماڵی ئەو خێزانەشی دزیوە.
پێشتر هێزە ئەمنیەکان دانپێدانانی مەهدی حسێن مەتەریان بڵاوکردەوە، کە دانی بەئەنجامدانی تاوانەکەدا نابوو.
رۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ دوای هێرشکردنە سەر ماڵی شیلان دارا رەئوف کە دەرمانسازو چالاکوان بوو لەشاری بەغدا، شیلانو دایکیو باوکی کوژران، رۆژی دواتریش بکوژەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا.
رووداوی کوژرانی خێزانێکی کورد لەبەغدادەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو ئەو کات وادەزانرا پرسەکە سیاسییە.