دوای هەڕەشەی چەند کەسێک بەرووخاندنی مزگەوتی ئەبو حەنیفە، لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق ڕایگەیاند:" ئەو هەڕەشانەی کە باس لە ڕوخاندنی مەزارگە ئاینییەکان دەکەن تەنها بانگەشەیەکی فەیسبوکە" و"بەتوندی دژی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە".
لیوا یەحیا رەسول لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕتی راگەیاند:"هێزە ئەمنییەکان بەتوندی دژ ئەو کەسانە دەوەستنەوە کە بەنیازبن شوێنە ئاینییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان بکەنە ئامانج".
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی:"ئەو بانگەشانە تەنها هەڕەشەی فەیسبوکن ومەبەستیان ئەوەیە ڕای گشتی تێکبدەن".
دەربارەی رێوشوێنەکانی حکومەتیش یەحیا رەسول وتی:" هێزە ئەمنیەکان بەخێرایی لەو شوێنانە بڵاوەیان پێکراوە بۆ ئەوەی بەرپەرچی تێکدەران بدەنەوە و بیپارێزن لەدەستی ئەو جۆرە کەسانە".
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بانگەوازێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە داوای رووخاندنی پەیکەری ئەبو جەعفەری مەنسوور، خەلیفەی دووەمی عەباسییەکان لە ناوچەی مەنسووری بەغدا کرا، هەرەوەها روخاندنی مزگەوت و قەبری ئەبوحەنیفە لە ناوچەی ئەعزمییە لە بەغدا.
م ، ک
ع ، ح