وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بۆ کوتان بە ڤاکسنى کۆرۆنا، هاوڵاتیانی عێراق دابەشکراون بە سەر چەند گروپێکدا و ئامانجیانە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا ٦٠٪ی ئەو هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن.
ریاز حەلفى بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، زۆرترین هاوڵاتی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و پێشبینیش دەکەن ئەو کوتانانە ببنە هۆی ئاسایی بوونەوەی ژیان لە عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، پێنج ملیۆن لە ڤاکسینی فایزەر و چەند ملیۆنێک لە ڤاکسینی دیکە لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکسی جیهانییەوە بۆ عێراق دابین دەکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا هاوڵاتیانی عێراق ٦١٤ هەزار ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەوەش دەکاتە، رێژەی ٤٪ی ژمارەی دانیشتوانی عێراق.
م. ک
ئـ. بـ