سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی سەدر: زیاتر لە ٨٥ کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەست دەهێنین

فۆتۆ: 
2021-06-12

1965 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیستی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئاستی دەنگ و کورسییەکانی سائیرون لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە و نزیکەی ٨٦ بۆ ١٠٠ کورسی بەدەست دەهێنن. ​


بەدر زیادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر رایگەیاند، "ئێمە بەرەو دروستکردنی حکومەتێکی نوێ و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێکی دیکە هەنگاو دەنێن کە لە پشکی هاوپەیمانی سائیرون دەبێت یان هەر ئێمە دیاری دەکەین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو بڕوایەداین هیچ کەس و کوتلەیەکی سیاسی ئەو ژمارە کورسییە بەدەست ناهێنێت کە سائیرون هەوڵی بۆ دەدات  و بەدەستی دەهێنێت."

بەدر زیادی باسی لەوەشکردووە، "هاوپەیمانی شیعەکان بڕیاردەدەن لەسەر دیاریکردن و دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت و چەند تیمێکی نێودەوڵەتیش بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە دێنە عێراق.

م. ک

ئـ. بـ