بەرپرسی لقی کەرکوکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەعریبکردن لەو شارەدا بەردەوامە، دەشڵێت، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٢٠ پۆست لە کورد سەنرداوەتەوە و دراون بە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان.
هاوڕێ شوان بەرپرسی لقی کەرکوکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکاندا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "شاری کەرکوک گیروگرفتی سیاسی و ئیداری زۆرە و لەسەر ئاستی عێراق بە پیسترین شار لە رووی ژینگەییەوە دیاریکراوە، هەروەها لە هیچ شوێنێکی عێراق هێندەی کەرکوک نرخی مۆلیدە گران نییە."
هاوڕێ شوان باسی لەوەشکرد، "ئەوان وەک حیزبە کوردستانییەکان راپۆرتێک ئامادە دەکەن و رەوانەی ئیدارەی پارێزگای کەرکوکی دەکەن تا فشار لەسەر ئیدارەی شارەکە دروستبکەن کە ئەم کێشانە بۆچی وایە؟" وتیشی، "ئیدارەی کەرکوک گوێ ناگرێت و ئیدارەیەکی سەپێنراوە."
ئەو بەرپرسەی حیزبی زەحمەتکێشان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەندامانی پەرلەمان ناتوانن رۆڵی کاریگەرببینن، چونکە یاسایەک نییە کە ئەوان وەکو چاودێرێک رۆڵی خۆیان ببینن، لە کەرکوک پارێزگاری بە وەکالەت بە جۆرێک مامەڵە دەکات وەک بڵێیت کە ئەم شارە یەک پێکهاتەی تێدابێت و خۆی حاکم بێت و هەڵبژێردرابێت، بەڵام ئەو لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەو شوێنەدایە."
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ شەممە، حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک جگە لە پارتی و نەوەی نوێ لەسەر چەند پرسێکی خزمەتگوزاری لە شاری کەرکوک کۆبوونەوە.
دوای ئەوەی بەشێکی بەرچاوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧دا بڕیاری ریفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی دەرکرد، لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە و ١٦ی ئۆکتۆبەردا، هێزە عێراقییەکان هاتنە ناو شاری کەرکوک و دوای زنجیرەیەک ئۆپراسیۆن لە ٥١%ی خاکی کوردستان لەدەستدرا.
لە سەرەتادا سەرباری هۆشداری و مەترسییەکانی، بەڵام ریفراندۆم ئەنجامدرا و ٢١ رۆژ دوای ریفراندۆم سنوری کوردستان گەڕایەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣.
٢٤ کاتژمێر دوای ریفراندۆم بارزانی، کە سەرۆکایەتی بەرەی بەڵێی بۆ ریفراندۆم دەکرد، پێچەوانی ئەو هەڵوێستانەی لەکاتی بانگەشەی ریفراندۆم دەیکرد لە پەیامێکیدا داوای لە بەغدا کرد دەرگای گفتوگۆ دانەخات، بەڵام حکومەتی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی کردبووە مەرجی دانوستان.
پارتی و یەکێتى و ئەنجومەنى باڵاى ریفراندۆم کە لە نوێنەرى بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێکهاتبوون، بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە، بەڵام نەک نەیانتوانی سەربەخۆیی بەدیبهێنن، بەڵکو لە ماوەى شەو و رۆژێکدا ٪٥١ی خاکی کوردستانیان بەجێهێشت و رادەستى سوپای عێراق و حەشدی شەعبییان کرد.
لەدەستدانى ٪٥١ی خاکی کوردستان لەکاتێکدابوو، کە پێشتر کورد بۆ پاراستنى ئەو سنورانە بە سەدان پێشمەرگە و بە دەیان فەرماندەی شەهید کرابوو، بەڵام پارتی و یەکێتى لە ماوەى تەنها شەو و ڕۆژێکدا لەدەستیاندا.
لە کاردانەوەى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەردا شاسوار عەبدولواحید داواى لە هاوڵاتییان کرد خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و سەرئەنجام رۆژى ١٩ى ئۆکتۆبەر سەرەڕاى رێگریی و بەربەستەکانى پارتى و یەکێتى، بەڵام لە نزیک پارکی ئازادی خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
رۆژانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لە هیچ شار و شارۆچکەیەکى دیکە خۆپیشان ئەنجام نەدرا و جگە لە شاسوار عەبدولواحید هیچ لایەنێکى دیکە داواى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى دژ بە رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەر نەکرد و هەڵوێستیان نەبوو.
لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەکو "خیانەت" تەماشای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن و پێیانوایە "بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بە رێککەوتنی ژێربەژێر شاری کەرکوکیان فرۆشتووە"، لە بەرامبەردا، ئەو بەشە لە سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن، خودی پرۆسەی ریفراندۆم هەڵە بووە و ئەوان لەگەڵیدا نەبوون و کشانەوەیان لە کەرکوک "بۆ وێران نەبوونی شارەکە و ئاوارەنەبوونی خەڵکەکەی بووە" چونکە سوپای عێراق بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی دابوو.
شـ.فـ
هـ.ئـ
'لە
کەرکوک تەعریبکردن بەردەوامە و لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە نزیکەی ١٢٠ پۆست لە کورد سەندراوەتەوە'
بەرپرسی لقی کەرکوکی
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەعریبکردن لەو شارەدا بەردەوامە،
دەشڵێت، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٢٠ پۆست لە کورد سەنرداوەتەوە
و دراون بە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان.
هاوڕێ شوان بەرپرسی
لقی کەرکوکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی
حیزبە کوردستانییەکاندا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "شاری کەرکوک گیروگرفتی سیاسی
و ئیداری زۆرە و لەسەر ئاستی عێراق بە پیسترین شار لە رووی ژینگەییەوە دیاریکراوە،
هەروەها لە هیچ شوێنێکی عێراق هێندەی کەرکوک نرخی مۆلیدە گران نییە."
هاوڕێ شوان باسی
لەوەشکرد، "ئەوان وەک حیزبە کوردستانییەکان راپۆرتێک ئامادە دەکەن و رەوانەی
ئیدارەی پارێزگای کەرکوکی دەکەن تا فشار لەسەر ئیدارەی شارەکە دروستبکەن کە ئەم کێشانە
بۆچی وایە؟" وتیشی، "ئیدارەی کەرکوک گوێ ناگرێت و ئیدارەیەکی سەپێنراوە."
ئەو بەرپرسەی حیزبی
زەحمەتکێشان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەندامانی پەرلەمان ناتوانن رۆڵی کاریگەرببینن،
چونکە یاسایەک نییە کە ئەوان وەکو چاودێرێک رۆڵی خۆیان ببینن، لە کەرکوک پارێزگاری
بە وەکالەت بە جۆرێک مامەڵە دەکات وەک بڵێیت کە ئەم شارە یەک پێکهاتەی تێدابێت و خۆی
حاکم بێت و هەڵبژێردرابێت، بەڵام ئەو لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەو شوێنەدایە."
ئەمە لە کاتێکدایە،
کە ئەمڕۆ شەممە، حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک جگە لە پارتی و نەوەی نوێ لەسەر چەند
پرسێکی خزمەتگوزاری لە شاری کەرکوک کۆبوونەوە.
دوای ئەوەی بەشێکی
بەرچاوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧دا بڕیاری ریفراندۆمیان
بۆ سەربەخۆیی دەرکرد، لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە و ١٦ی ئۆکتۆبەردا، هێزە عێراقییەکان
هاتنە ناو شاری کەرکوک و دوای زنجیرەیەک ئۆپراسیۆن لە ٥١%ی خاکی کوردستان لەدەستدرا.
لە سەرەتادا سەرباری
هۆشداری و مەترسییەکانی، بەڵام ریفراندۆم ئەنجامدرا و ٢١ رۆژ دوای ریفراندۆم سنوری
کوردستان گەڕایەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣.
٢٤ کاتژمێر دوای
ریفراندۆم بارزانی، کە سەرۆکایەتی بەرەی بەڵێی بۆ ریفراندۆم دەکرد، پێچەوانی ئەو هەڵوێستانەی
لەکاتی بانگەشەی ریفراندۆم دەیکرد لە پەیامێکیدا داوای لە بەغدا کرد دەرگای گفتوگۆ
دانەخات، بەڵام حکومەتی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی کردبووە مەرجی
دانوستان.
پارتی و یەکێتى
و ئەنجومەنى باڵاى ریفراندۆم کە لە نوێنەرى بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێکهاتبوون،
بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە، بەڵام نەک نەیانتوانی
سەربەخۆیی بەدیبهێنن، بەڵکو لە ماوەى شەو و رۆژێکدا ٪٥١ی خاکی کوردستانیان بەجێهێشت
و رادەستى سوپای عێراق و حەشدی شەعبییان کرد.
لەدەستدانى ٪٥١ی
خاکی کوردستان لەکاتێکدابوو، کە پێشتر کورد بۆ پاراستنى ئەو سنورانە بە سەدان پێشمەرگە
و بە دەیان فەرماندەی شەهید کرابوو، بەڵام پارتی و یەکێتى لە ماوەى تەنها شەو و ڕۆژێکدا
لەدەستیاندا.
لە کاردانەوەى
رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەردا شاسوار عەبدولواحید داواى لە هاوڵاتییان کرد خۆپیشاندان
ئەنجامبدەن و سەرئەنجام رۆژى ١٩ى ئۆکتۆبەر سەرەڕاى رێگریی و بەربەستەکانى پارتى و یەکێتى،
بەڵام لە نزیک پارکی ئازادی خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
رۆژانی دوای ١٦ی
ئۆکتۆبەر لە هیچ شار و شارۆچکەیەکى دیکە خۆپیشان ئەنجام نەدرا و جگە لە شاسوار عەبدولواحید
هیچ لایەنێکى دیکە داواى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى دژ بە رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەر نەکرد
و هەڵوێستیان نەبوو.
لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەکو "خیانەت" تەماشای رووداوەکانی ١٦ی
ئۆکتۆبەر دەکەن و پێیانوایە "بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بە رێککەوتنی ژێربەژێر
شاری کەرکوکیان فرۆشتووە"، لە بەرامبەردا، ئەو بەشە لە سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن،
خودی پرۆسەی ریفراندۆم هەڵە بووە و ئەوان لەگەڵیدا نەبوون و کشانەوەیان لە کەرکوک
"بۆ وێران نەبوونی شارەکە و ئاوارەنەبوونی خەڵکەکەی بووە" چونکە سوپای عێراق
بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی دابوو.
شـ.فـ
هـ.ئـ