سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هێرشکرایە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مستەفا کازمی

فۆتۆ: 
2021-06-12

30858 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتێکدا مستەفا کازمی سەرقاڵی کردنەوەی پرۆژەیەک بووە لە پارێزگاکەدا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و هێرشیانکردەووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.


ئەو چاوگە باسی لەوەشکرد، خۆپیشاندەران بەتوڕەییەوە چوونەتە ئەو شوێنەی کە مستەفا کازمی تێدابووە و داوای لێکۆلینەوەیان لە بکوژانی خۆپیشاندەران و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە چالاکوان سەجاد عێراقییان رفاندووە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە خۆپیشاندەران روبەڕوو "جنێو"ی بە مستەفا کازمی داوە و دواتریش دەستەبەجێ مستەفا کازمی شوێنەکەی جێهێشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی کردنەوەی پرۆژەی پردێکی کۆنکرێتی لەناوەندی شاری واستی سەر بە پارێزگای زیقار سەردانی ئەو پارێزگاکەیەی کردبوو.

نـ.غـ

هـ.ئـ