سەردێڕ:

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێویستە سنورێک بۆ گروپە چەکدارەکان دابنرێت

فۆتۆ: 
2021-06-12

937 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، جەختی لە پێویستی دانانی سنورێک بۆ گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کردەوە.


ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە سەردانیکردنی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا، هیکی لەگەڵ تویتەکەیدا چەند وێنەیەکی خۆی و پێشانگاکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "بەشدارییم لەو گفتوگۆیەدا کرد کە دەزگای بەها ئەلعلوم، سەبارەت بە سەروەریی عێراق ئەنجامیدا".

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لە پێویستی دانانی سنورێک بۆ گروپە چەکدارەکان لە عێراق کردەوە و دەڵێت، "بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەکردن کە شایستەی عێراقییەکانە، عێراق پێویستی بە دامەزراوەی بەهێزی دیموکراسی و دانانی سنورێکه‌ لەبەردەم ئەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدان".

رۆژی ١٠ی حوزەیران چالاکییەکانی ٢٢هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە بەغدا دەستی پێکرد و ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت.

ئـ.مـ

کـ.ئـ