سەردێڕ:

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داوای قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان دەکرێت

کاردانەوەی نوێ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
فۆتۆ: 
2021-06-11

15119 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە پێداویستیەکانی هاوڵاتیان نرخیان بەرزبووەتەوە و پێویستە حکومەت قەرەبووی هاوڵاتیان بکاتەوە.


فازڵ غەڕاوی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی داهاتێکی کەم و دیاریکراویان هەیە بەهۆی سیاسەتی حکومەت و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلارەوە زیانیان بەرکەوتووە.

راشیگەیاند، هاوشانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گرانبوونی نرخی شتومەکەکان، هاوڵاتی بەدەست ژمارەیەکی دیکەی کێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە حکومەت قەرەبووی هاوڵاتیان بکاتەوە.

بانکی ناوەندی عێراقی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رایگەیاند، یەدەکی دراوی بیانی گەیشتووەتە ٥٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی و یەدەگی ئاڵتۆنیش پێنج ملیار ملیار و ٧٠٣ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبكاتەوە، بەجۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ هاوڵاتیان دیاریکرد، ئەوەش بووەتە هۆی ناجێگری بازاڕ.

بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێكە لەو ڕێوشوێنانەی حكومەتی عێراق بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢١ بیگرێتە بەر لە پێناو كەمكردنەوەی ئاستی كوردتهێنانی بودجە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری مستەفا موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دارایی بەفەرمی داوای لێکردین نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی بەرزبکەینەوە"، راشیگەیاند، "یەدەگی دراوی عێراق تائێستاش باشە."