گرتەڤیدیۆیەکی وەزیری رۆشبیری عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە، تیایدا گەنجێک سکاڵای بڕینی موچەکەی دەکات لەلای و دەشڵێت، نۆ منداڵی هەیە، لەبەرامبەردا، وەزیر لێی دەپرسێت، "ئایا ڤیاگرا بەکاردەهێنێت؟"
حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری عێراق کە هاوکات وتەبێژی حکومەتی عێراقیشە، لە نزیک یەکێک لە فەرمانگە حکومیەکان لەلایەن هاوڵاتییەکەوە دەوەستینرێت بە ئاماجی چارەسەرکردنی کێشەکەی و هاوڵاتیەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لە دایکبووی ساڵی نەوەدەکانە و سکاڵای بڕینی موچەکەی دەکات لە کاتێکدا نۆ منداڵیشی هەیە.
لەبەرامبەردا، وەزیری رۆشنبیری لێی دەپرسێت، "ئایا ڤیاگرا بەکاردەهێنێت؟"، ئەمەش بووە جێگەی پێکەنینی ئامادەبووان.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتەگرتەڤیدیۆییە کاردانەوەی زۆری لە شەقامی عێراقدا بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە چالاکوانان و هاوڵاتیان داوادەکەن، حەسەن نازم داوای لێبوردن بکات لە بەرامبەر ئەو وتەیەی، لە بەرامبەردا بەشێکی دیکەیان بە ئاسایی ئەو گرتەیە دەبینن.