فۆتۆ:
2021-06-11
1814 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیان سەکۆی موشەک وچەند کاتوشایەک دەستەبەسەر بکەن کە ئامادەکرابوون بۆ تەقاندن بە ئاڕاستەی سەربازگەی بەلەد.
شانەی ئەمنی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستی ئاژانسی هەواڵگیری ولێکۆڵینەوەی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقدایە، هێزە ئەمنییەکان توانیان ٤ سەکۆی موشەک هاوێژ و چەند موشەکێکی کاتیۆشا دەسەتبەسەر بکەن کە ئامادەکرابوون بۆ تەقاندنی بە ئاڕاستەی سەربازگەی بەلەد.
شانەی جەنگی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو سەکۆیانە لە نێو یەکێک لە دارستانەکانی ناوچەی زەنبور لە پارێزگای دیالە شاردرابونەوە، بە مەبەستی تەقاندنەوەیان بە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی بەلەد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ئەو هەوڵەیان پوچەڵکردەوە.




لەماوەی رابردووشدا، لە عێراقدا بنکە و بارەگە سەربازیی و دیپلۆماسییە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمریکا روبەڕووی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بوونەتەوە، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبارکردووە.
م، ک