ئیسماعیل قائانی بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی سەردانی بەغدای پایتەختی کرد ، ئەم سەردانەی بەشێوەیەکی نهێنی بوو بەڵام ڕووداوی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەو نهنييەي ئاشكراكرد.
ميديا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، دوێنی چوار شەمە قائانی بەشێوەیەکی نهێنی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبوەتەوە.
سەردانەکەی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسدارانی ئێران هاوکاتە لەگەڵ ئازاکردنی قاسم ساڵح سەرکردەی حەشدی شەعبی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەتۆمەتی کوشتنی چالاکوانان دەستگیرکرابوو .
هەروەها هاوکاتیشە لەگەڵ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سەربازگەی بەلەد و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
ئەمەش چوارەمین سەردانە کەوا ئیسماعیل قائانی ئەنجامی بدات بۆ عێراق دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و وەرگرتنی ئەو پۆستە.
شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و یەکێک لە فڕۆکەکانیش خراوەتە خوارەوە، ھاوکات، هیچ لایەنێک تا ئێستا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆنەگرتووە.
رۆژی ٢٦ی مانگی رابردوو، دژە تیرۆری عێراق بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگا و یاسای روبەڕوبوونەوەی 'تیرۆر' و تۆمەتی کوشتنی چالاکوان و خۆپیشاندەران قاسم موسلیحیان دەستگیرکرد و ئەم بڕیارەش توڕەیی بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدواداهات و بۆ ماوەیەکی کاتی دەروازەیەکی ناوچەی سەوزی بەغدایان کۆنتڕۆڵکرد تا بڕیاردرا فەرماندەکە رادەستی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بکرێتەوە و دوێنێش، قاسم موسلیح فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە فەرمانی دادوەر ئازادکرا.
م، ک