فۆتۆ:
2021-06-10
168633 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی پارەی زیاتر لە دراوی بیانی بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکان دەخاتە بازاڕەوە لە پێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار و ئەوەش وادەکات نرخی دۆلار داببەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لەنوسراوێکدا باسی لەوەکردووە، بڕیاریدا بڕی دراوی بیانیی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ بانک و کۆمپانیاکان، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکی سیاسیی ئابووری.
بەگوێرەی نوسراوەکەش، لەمەودوا پشکی بانکەکان بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلاری هەفتانە، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم هەفتانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دوەم ٧٥٠ هەزار دۆلاری هەفتانەیە و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی C ٧٠هەزار دۆلاری هەفتانەیە.
لەسەر بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراقیش، شارەزایانی بانکیش پێشبینی دابەزینی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەن.
لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری لە نزیکەی ١٢٠ هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی ١٤٥ هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاریگەری کردە سەر کار و داهاتی هاوڵاتیان و کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ زیاتر لە ١٥٠ هەزار دینار بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە، بەجۆرێک کە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزترین نرخ تۆماربکات و لە ئێستادا بگاتە ئەوەی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ن، غـ