سەردێڕ:

تەندروستی عێراق: ئەم مانگە ٥٠٠ هەزار ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

فۆتۆ: 
2021-06-10

2652 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بیونتکدا ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ هاوردەکردنی ١٢ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی فایزەر بۆ عێراق.


ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی  راگەیاندوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕی ٥٠٠ هەزار ڤاکسین لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە عێراق و بڕەکەی دیکەش لە مانگی داهاتوودا دەگات.

ئاماژه‌ى به‌وەشكردوە، بۆ هاوردەکردنی ئەو بڕە ڤاکسینە ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و بەفرگری تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکان دابین دەکەن.

لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو تا کۆتایی ئەمساڵ تەنها لە سەدا ٢٠ی هاوڵاتیان ڤاکسینیان پێدەگات و تا ئێستاش ئەو بڕەی بۆ هەرێم دابین کراوە لە سەدا دووە.

دروستکردن و پەرەپێدانی ڤاکسین چەندین قۆناغی دوورودرێژ لەخۆدەگرێت و بەپێی ستانداردەکان ١٢ تاوەکو ١٨ مانگی پێدەچێت، ئەگەر جیهان لە کەمتر لەو ماوەیەدا ڤاکسینەکە دەستبخات، ئەوا دەبێتە ریکۆردێکی نوێ بۆ کاری پێکەوەیی و هاوبەشی مرۆڤایەتی لە سەردەمی کۆرۆنادا.

جگە لە فاکسینی فایزەر، حکومەتی عێراق گرێبەستیشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکاوە کردووە بۆ ئەوەی بڕێک لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکڕن کە بە ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ناسراوە.