وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا کراوە و بەشەخۆراک لە چوار جۆرەوە دەكرێتە حەوت جۆر و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نۆكی بۆ زیاددەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق،
پلانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گۆڕانکاری تیاداکراوە و تەواوی پارێزگاکانی عێراق
بە شارەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە گۆڕانکارییەکە دەیگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێک لە خۆراکەکانی بەشەخۆراکی
مانگانە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، کە زەیت و شەکر و برنج و ئارد لەخۆدەگرێت، بەڵام دۆشاوی
تەماتە و فاسۆلیا و نۆکیشی بۆ زیاددەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەك
کردووە بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و لەمانگی داهاتووەوە هەر حەوت جۆرەکە
دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا،
حەسەن کەعبی جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق دڵنیاییدا کە لە بودجەی ئەمساڵدا،
بودجەی پێویستییان بۆ بەشەخۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دابینکردووە و ئاماژەی
بەوەشکردبوو، "دەبێت بەشەخۆراکی ئەمساڵ جیاوازتر بێت لە ساڵانی رابردوو."