شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحدین کراون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین کراوە و شانەی ئەمنیش بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر هێرشەکە ئاشكرابکات، دەڵێت، "هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە."
لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزە بیانییەکانەوە لە عێراق، ماڵپەڕی فۆربیسی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، بەشێک لە گروپە چەکدارەکان لە عێراق خاوەنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانن و بەمەش مەترسیی هێرش بۆسەر بنکە و بارەگا دیپلۆماسیی و سەربازییە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق هەیە.
هێرشەکردنە سەر دامەزراوە حکومی و شوێنە دیبلۆماسییەکان لە عێراق، چەندین جارە روودەدەن و تیایدا زۆربەی کات ئەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج کە نێردە بیانییەکان و بەتایبەتیش هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
نـ. غـ