سەردێڕ:

فەرماندەکەی حەشدی شەعبی ئازادکرا

فۆتۆ: 
2021-06-08

2789 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، قاسم موسلیح فەرماندەکەی حەشدی شەعبی بە فەرمانی دادوەر ئازادکرا، کە مانگی رابردوو بەفەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بە تۆمەتی کوشنی چالاکوان و خۆپیشاندەران دەستگیرکرابوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکان بڵاویانکردەوە، بە بریاری دادگا فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی ئازادکرا.

لە ٢٦ی مانگی ئابی رابردوودا، بە تۆمەتی 'تیرۆرکردنی' چالاکوانان، قاسم موسلیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و فەرماندەی لیوای تفوف دەستگیرکرا، کە ئەوەش ناڕەزایەتی فراوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.

دوابەدوای ئەوەش حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ناوچەی سەوزدا گرت و ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئازادی بکەن و دواتر بە فەرمانی کازمی رادەستی حەشدی کردەوە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لەسەری.