دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نۆ بەرپرسی عێراق بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نایاسایی و بەکارهێنانی پێگەکانیان لەچەند پارێزگایەکی جیاوازدا دەرچووە.
دەستەی دەستپاکی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بلاويكردەوە، لە پارێزگای کەرکوک فەرمانی بانگهێشتکردن و دەستگیرکردن بۆ سەرۆک و ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا دەرچووە کە پێشێلکاریان کردووە لەخەرجی دارایی و پێچەوانەی رێنماییەکانی حکومەت کاریان کردووە.
دەستەی دەستپاکی باسیشی لەوەکردووە، لەنەینەوا سێ بەرپرس و لەزیقاريش سێ بەرپرسی دیکە دوای ئەوەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکرا؛ کە پێچەوانەی رێنماییەکان کاریانکردووە و بودجەیان بۆ پڕۆژەکان تەرخانکردووە، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
هاوکات، دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرکردووە بەتۆمەتی مۆڵەتدان بەپڕۆژەیەک کەپێچەوانەی رێنماییەکان بووە.