عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، دواکەوتنی راگەیاندنی شێوازی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی کۆڕۆنای نوێیه چونکە نایانەوێت وڵاتەکەیان ببێت بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
ماجد قەسبی وەزیری راگەیاندنی سعودییە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، جیهان لەبەردەم ڤایرۆسی گۆڕاودایە و زۆربەی وڵاتانی جیهانیش ڤاکسینی پێویستیان دژ بە کۆڕۆنا نییه، ئەمەش بووەتە هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندی پلان و بەرنامەی حەجی ئەمساڵ.
قەسەبی وتیشی، وەزیری حەجی سعودییە لە رۆژانی داهاتوودا بەرنامەی حەج ئاشکرادەکات، هاوکات نایانەوێت وڵاتەکەیان ببێت بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
باسیشی لەوەکرد، عەرەبستانی سعودییە لەپێشینەی ریزبەندی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە پرسی گرنگیدان بە دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست .