سەردێڕ:

لەهەرێم چاکبوونەوە لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

فۆتۆ: 
2021-06-07

2041 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٨٥ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، ٥٤٤ حاڵەتی توشبوون و حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەکۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەکرد، سێ هەزار و ٥٨٥ کەس لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق توشی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و ٣٣٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و ٢١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ٥٤٤کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، ٦١٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ١٢١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات یەك ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٤٥ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٥٦٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ڤاکسین.