وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە باندێکی لەشفرۆشی دەستگیربکەن کە کچانی مێردمنداڵیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان فرۆشتووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، توانیویانە لە بەغدا سێ کەس دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە چەند مێردمنداڵێکەوە کردووە و پارەی ساختەشیان ساغکردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، زانیارییان هەبووە کە ئەو کەسانە کچانی مێردمنداڵ لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشن و دراوی ٥٠ دۆلاری ساختەش لە بازاڕەکاندا ساغدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسەدا بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری ساختەش دەستیبەسەردا گیراوە.