بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دادگای باری کەسێتی کەرخ لە شاری بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییەکی عێراقی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکدا ئەنجامداوە بە بڕی مارەیی هەشت ملیار دیناری عێراقی، کە ئەوەش گرانترین مارەییە لە مێژووی عێراقدا تۆمار کرابێت.
حەیدەر سەوادی غەراوی هاوڵاتیەکی عێراقیە و هاوسەرگیری لەگەڵ نەدا محەمەد لەتیفدا ئەنجامداوە بە مارەییەکی زۆر.
ئەم دوو هاوسەرە؛ لە بەرواری ۱۰ی حوزەیرانی ۲۰۱۹ هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، بەبڕی مارەیی سێ ملیار دیناری عێراقی پێشەکی و ٥ ملیار دیناری پاشەکی.
نەدا لە ماوەی رابردوودا هاوسەرگیری ئەنجامداوە و جیابووەتەوە و دایکی دوو منداڵە، مارەیی ئەم دوو هاوسەرە بە گرانترین مارەیی لە مێژووی عێراقدا دانراوە.
