سەردێڕ:

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە

فۆتۆ: 
2021-06-06

3941 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە کە لە لایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە بەکار دەهێنرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سی ڕام، کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکان بەکار دەهێنرێت، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار تێکشکاند.

دوای تێپەڕبونی چەند کاتژمێرێک بەسەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکە، موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا و هێزێکی ئەمریکی تێیدا جێگیرە.

هاوکات، کۆلۆنیل واین ماروتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتەوە.

هەرچەنده حکومەتی عێراق چەند جارێک هەوڵیداوە رووبەڕووی گروپە چەکدارییەکان ببێتەوە کە تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانی لە عێراق، بەڵام تائێستا  نەیتوانیوە ئەو جۆره رەفتارانە رابگرێت و ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیانی عێراق و هێزە بیانییەکانیش.