ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیاندا بۆسەر مۆڵگە و بنکەکانی چەکدارانی داعش لە سنوری قەزای کفری دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە لە سنوری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکی جیاوازەوە بۆسەر بنکە و مۆڵگەکانی گروپی چەکداری داعش دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتالیا بەردەوامە و ناو بە ناو دەنگی فرۆکە جەنگییەکان بەر سەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسرێت.
لە ئۆپەراسیۆنەکە لیوای کۆماندۆ و لیوای ١٤٤ی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدارن.
بەپێی زانیارییەکان گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ