فۆتۆ:
2021-06-06
698 جار خوێندراوەتەوە
شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ١٣٣ کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەماوەی هەفتەی رابردوودا لەسەرانسەری وڵاتدا دەستگیرکردووە.
شانەی ئەمنی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ١٣٣ کەسی بەتۆمەتی تیرۆر لەسەرانسەری عێراقدا بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکردووە.
هاوکات، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا دەزگای هەواڵگری عێراق بەسەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەڵمەتێکیان دژ بە گرووپە چەکدارەکان دەستپێکرد و تیایدا، دەستیان بەسەر ١٢ بۆمبی چێندراو، ٣١٨ پارچە چەکدا گرتووە و شەش مۆڵگەی گرووپە چەکدارییەکانیان رووخاندووە، سەرباری ئەمەش بەپێی ماددەی (چوار)ی تیرۆر ١٣٣ کەسیان دەستگیرکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراقی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدرانی سەر بە گروپە چەکدارییەکان ئەنجامدا و لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین کەسی سەر بەئەو گرووپانە دەستگیرکرد.