وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٥٤ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، ٢٦٨ حاڵەتی توشبوون و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەکۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەکرد، سێ هەزار و ١٥٤ کەس لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق توشی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و ٣٤٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و ٣٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ٢٦٨ لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، ٦٥٤ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و ٢٢١ هەزار و ٦٧٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات یەك ملیۆن و ١٣٧ هەزار و ٦٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٥١٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.