راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو تیمی نێودەوڵەتی چاودێری لەپرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمان دەکەن لە عێراق.
حسێن هنداوی راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی فەرمیدا رایگەیاند، دوو جۆر لە تیمی نێودەوڵەتی چاودێری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکەن، جۆری یەکەم ئەو تیمەیەن کە نەتەوە یەکگرتۆوەکان دەستنیشانی دەکات ، ئەمەش تیمی سەرەکییە.
وتیشی، بەڵام تیمی دووەم پێکدێت لە و وڵاتانەی کە ئارەزووی ئەوەیان هەیە تیم بنێرن بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە، وەکو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی وکۆنگرەی ئیسلامی، یاخود چەند وڵاتیکی دیکەش.
راوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆکردنە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دیاریکردنی قەبارەی ئەو تیمەی کە چاودێری پرۆسەکە دەکات.