راوێژکارێکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢ دو بڕگه‌ی جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ، یه‌كێك له بڕگه‌كانیش دیاریكردنی نرخی نه‌وته.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری به میدیای فەرمی عێراقی رایگه‌یاند، ره‌شنوسی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دو مادده‌ی جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، مادده‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وته‌وه هه‌یه، وه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت و بڕی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌رێنی بازاڕی وزه و ئاسایی بونه‌وه‌ی ئابوری جیهان بۆ قۆناغی دوای كۆرۆنا دیاریده‌كرێت.
وتیشی، "په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێوان به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له‌جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له بازاڕی وزه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌یه ".
راوێژکاری کازمی باسیشی لەوەکرد، "مادده‌ی دووه‌م كه بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه عێراق روبه‌ڕوی كه‌مترین بڕی قه‌رز و كورتهێنان ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا ته‌رخانكردنی پاره‌ش بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه جیاجیاكان زیاد ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش زیادبونی داهاته".
هاوکات، لەبارەی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكراشیكرد، به‌پێی ده‌ستور مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ماوه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی دێت و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دانیشتنی خولی نوێی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر به‌بێ په‌سه‌ندكردنی بودجه بچینه ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ئه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت و كێشه دروست نابێت، به‌ڵام پرۆژه‌ی نوێ به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێت.