سەردێڕ:

چاکبوونەوە بەکۆرۆنا لە هەرێم و عێراق بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-06-04

946 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٤٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٠ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باشووری و ناوەڕاستی عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، ٦١٠ حاڵەتی توشبوون و شەش حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەکۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەکرد، سێ هەزار و ٥٤٧ کەس لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق توشی کۆرۆنا بوون، سێ هەزار و ٤١٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و ٢٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ٦١٠ لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، ٧١٠ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.  

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق ١٢١ هەزار و ٨٥٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٣ هەزار و ٣٣ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٤٨٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.