سەردێڕ:

داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکەی کازمییە راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-06-04

2452 جار خوێندراوەتەوە

داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی کازمییە راگەیاند، کە تیایدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ى دیکەش برینداربوون.


شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکی ناوچەى کازمیە لە بەغدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون، لای خۆشییەوە، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.

داعش وتوویەتی، شانەیەکی رێکخراوەکەیان توانیویانە دزە بکەنە بەردەم مەزارێکی شیعەکان و تەقینەوەکەیان کردووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای رووداوەکە تیمەکانى بەرگری و فریاکەوتن و شارستانی، بە مەبەستى کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و گەیاندنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە راستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە.

ناوچەی کازمییە یەکێکە لەو شوێنانەی خەڵکیكی زۆری بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن و بازاڕێکی میللی گەورەی هەیە کە پێداویستی ناوچەکەی پڕکردووەتەوە.