پاش ئەوەی ئەمشەو لە خواردنگەیەکی ناوچەی کازمییەدا لە بەغدا تەقینەوەیەک روویدا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ١٥ کەس بریندارن.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لە خواردنگەیەکدا روویداوە و تیمی بەرگری و فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن راستەوخۆ گەیشتوونەتە ئەو شوێنە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و گەیاندنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە.
ناوچەی کازمییە یەکێکە لەو شوێنانەی خەڵکیكی زۆری بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن و بازاڕێکی میللی گەورەی هەیە کە پێداویستی ناوچەکەی پڕکردووەتەوە.