سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-03

3338 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکوک-تکریت لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای کەرکوک تکریت دوو ئوتومبێل، کە ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری کیایە و ئەوی تریان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە و هەردووکیان پێکدادەدەن و دواتریش وەردەگەڕێن.

لەبارەی رووداوەکەشەوە، ئوسامە عەلی وتەبێژی ھاتوچوی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سیانیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی کیاکە بوون، دووانی دیکەش سەرنشینی بارهەڵگرەکە بوون.

ئوسامە عەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی کیاکە دانیشتووی فەلوجە بوون، سەرنشینەکانی بارهەڵگرەکەش دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینن.

سۆران محەمەد، کەرکوک