سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە خواردنگەیەکدا لە بەغدا بتڵی غاز تەقیوەتەوە و بریندار هەیە

فۆتۆ: 
2021-06-03

5283 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقیەنەوەی بتڵێکی غازدا لە خواردنگەیەکی ناوچەی کازمیەی بەغدا؛ تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٥ کەس برینداربوون.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لە خواردنگەیەکدا روویداوە و تیمی بەرگری و فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن راستەوخۆ گەیشتوونەتە ئەو شوێنە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و گەیاندنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە.

ناوچەی کازمییە یەکێکە لەو شوێنانەی خەڵکیكی زۆری بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن و بازاڕێکی میللی گەورەی هەیە کە پێداویستی ناوچەکەی پڕکردووەتەوە.